بوتاکس

ڕاڤە:

بووتاکس ژەهرێکی باکتریی بووتوولۆنیۆمەکە یارمەتی دەدا بۆ لا بردن یان چاک کردنەوە و ساڕێژ کردنی چرچ و لۆچەکانی خۆڕاگری دەموچاو. ئەو ڕێ چارە و ڕەوشەی جیا لە نەشتەرگەری، هێڵەکانی چڕ و مۆچ بوونی نێوان برۆکان و چرچ و لۆچەکانی دەرەوەی چاو چرچ و لۆچەکانی سەر ناوچاوان بە چەند تێکردن و کوتانی چکۆلە چارەسەر دەکا.

ماوەی تێکردن(لێدان)

دەوروبەری 10 هەتا 15 خولەک.

شوێنەوارەکانی دەوروبەر:

بە گوێرەی ئەوەی بووتاکس لە کوێ تێدەکرێ، شوێنەوارەکانی دەوروبەر و هاوکات مومکینە بریتی بن لە سەر ئێشە، نیشانەکانی سەرما بوون، داکەوتنی پیلووەکان، حاڵەتی ڕشانەوە. هەر وەها شین هەڵگەڕانی کاتیی ئەو شوێنەی تێیدەکرێ شتێکی ئاسایی یە.

ئێش و ژانی دەموچاو، سوور هەڵگەڕانی شوێنی تێکردن و کزیی مامووسلکەکان ئەوانە لەو دژ کردەوانەن کە کەمتر دێنە ئارا و ئەم شوێنەوارانە چەن کاتژمێرێک درێژەیان دەبێ.

چاکبوونەوە:

زۆر بەخێرایی ماوەیەکی وای پێ ناچێت

مەترسییەکان:

مەترسییەکان کەم و چکۆلەن، خۆ نیشاندانی هەستیاری و حەساسی

ئاکامەکان:

شوێنەوارەکانی کوتان و تێکردنی بووتاکس دوای 2 تا 3 ڕۆژ دەس پێدەکا،  لە خیلالی 2 تا سێ حەوتوو دەگاتە ئەو پەڕی خۆی بە شێوەی ئاسایی 4 تا 6مانگی درێژە هەیە.

تەکنیک:

ورد بوونەوە و لێکۆڵینەوە نیشانی داوە کە بووتاکس ئێشەکانی میگرینی، ئارەقە کردنی زۆر،  چاوداگرتن و چاو پەڕینی بە دەس خۆ نەبوو بەدەر لە دەسەڵات و گیران و کوشرانی ماسوولکەکانی مل لەناو دەبا.

بارودۆخی نەخۆش:

بەسەر پێوە(بێ خستن) زیاتر و بە شێوەی ئاسایی لە عەیادە ئەنجام دەدرێت.

بێهۆشی:

نییەتی

مقالاتنەشتەرگەرییەکان بۆ جوانکاری

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.