ڕاسپاردەی پێش نەشتەرگەری و دوای نەشتەرگەری

ڕاسپاردەکانی پێش نەشتەرگەریی جوانکاری لووت

  1. لە 8 کاتژمێر بەر لە نەشتەرگەری نابێ هیچ شتێک بخوا.بەر لەوەش نابێ خواردەمەنی قورس و گران بخوا. ئەو نەخۆشانەی لەبەر هێندێک هۆ وەک موشکیلەی تیرۆیید ناچارن دەرمانی پێویست لەو کاتەدان بە بۆچوونی پزیشکەکەیان دەتوانن بەنەختێک ئاوەوە بیخۆن.
  2. لە دوو حەوتوو بەر لە نەشتەرگەری دەبێ جگەرە نەکێشترێت. ئەو دەرمانانەی مومکینە ببنە هۆی خوێن ڕێژی وەک ئاسپرینیش دەبێ لەو ماوە زەمانییەدا نەخورێن.
  3. ئەو نەخۆشانەی ئیستریس و نەحەجمانی زۆرتر لە ڕادەیان هەیە دەتوانن شەوێ بەر لە نەشتەرگەری هێورکەی ئارام وەک (دیازپام یان کولۆر دیازبۆکساید)
    کەڵک وەرگرن.
  4. شەوی بەر لە نەشتەرگەری حەمام بکەن.
  5. بۆ تەندروستی و ئاسایشی بەر لە نەشتەرگەری تاقیکاری ڕوتین لە ئێوە بکرێت و بە هۆی نەشتەرگەر و پسپۆڕی بێهۆش کردنتان تاقی بکرێن.
  6. ئەو پیاوانەی کە دەبێ بۆ نەشتەرگەریی ئامادە کرێن دەبێ ڕۆژی نەشتەرگەری ڕیشیان تراشرابێ.
  7. ئەو ژنانەی کە بۆ نەشتەرگەری ئامادە دەکرێن ئەو ڕۆژەی نەشتەرگەری دەکرێن بێ خۆ جوان کردن (تەنانەت چاو و لێویش) سەردانی کلینیک بکەن.
  8. چونکە ڕادەی ئوکسیجنی خوێن بە هۆی نینۆک هەڵدەسەنگێندرێت نابێ لاک یان نینۆکی دروستکراوی هەبێت و هەروەها نابێت زێرو زەمبەرو بازنە و ئاسن و شتەکانییەکانیان پێ بێ.
  9. لە حاڵەتی بوونی پێشینەی هەر جۆرە نەخۆشییەک ( نەخۆشی دڵ- نەخۆشی شەکرە-پێشینەی زەربە- نەخۆشیەکانی ناوەوە- پێشینەی خوێنڕێژی ئاسایی و…) خواردنی دەرکان نەشتەرگەر و پسپۆڕی بێهۆشی خۆی ئاگادار بکەن.ڕۆژی بەر لە نەشتەرگەریی لە عەیادەڕا پەیوەندیتان لەگەڵ دەگیرێت و وردەکاریی بەرنامە سبحەینێ ڕوون دەکرێتەوە .ڕۆژی نەشتەرگەری زووتر و بە دڵنییایەوە لە کلینیک یان نەخۆشخانە ئامادە بن چونکە گرووپی دەرمانی و چارەسەریی دوکتور میلانی ئەو پەڕی تێکۆشان و جمو جۆڵی خۆیان بۆ باشترین و بە متمانەترین کار لەوبارەوە ئەنجام دەدەن.

ئامۆژگارییەکانی دوای نەشتەرگەریی جوانکاری لووت

  1. کەڵک وەرگرتن لە کۆمپرێسی سارد بە تایبەت لە 24 کاتژمێری یەکەم دا ڕادەسپێردرێ بەڵام شوێنەواری ئەرێنی ئەو تا 72 کاتژمێریش وتراوە هەربۆیە بە شێوەی جاروبار تا ئەوکات ئەگەر پێویست بێ لە کۆمپرێسی سارد سوود وەرگرن. بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن لە کۆمپرێسەکانی ئامادە یان لە قالبی سەهۆڵ کەڵک وەرگرن . کۆمپرێس ەبێ بە شێوەیەک لەسەر دەموچاو داندرێت کە کوڵمەکان و لووت و ناوچاوان داپۆشێت.
  2. پۆزیشنی بە ڕاکشاوییەوە دەبێتە هۆی زیاد بوونی هەڵمسانی دەموچاو و لووت کەوابوو دوای نەشتەرگەری لە ڕادەی ئاسایی ڕاکشێ و شەو کاتی خەوتن دەبێ سەرتان نیسبت بە لەش بە سووچی 30 هەتا 45 پلە سەرتر دابندرێ. بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن  لە دوو سەرین بۆ لە ژێر سەرتان کەڵک وەرگرن. تێبکۆشن زیاتر بە شێوەی لەسەر پشت ڕاکشان بخەون.
  3. دوای نەشتەرگەری بە هۆی شوێن دانانی دەرمانەکانی بێهۆشی لەسەر سیستەمی هەرس کردن بە گوێرە جۆری بێهۆشی تا4-6 کاتژمێر نابێ هیچ بخۆن. دوای ئەوە لەسەرەتادا هێندێک ئاو بخۆن و ئەگەر پێتان دەخورێ ئاومیوە و پاشان وردە وردە خواردەمەنی گەرم کراو بخۆن. لە حەوتووی یەکەمدا دوای نەشتەرگەری دەبێ خواردەمەنیی ڕەق و توند نەخۆن.
  4. دوای نەشتەرگەری دەرمانی وەک ئانتی بیوتیک هەتا کۆتایی ماوەی چارەسەری و دەرمان پێویشتە دەکار کردنی ئانتی بیوتیک هەتا کۆتایی ماوەی چارەسەری و دەرمان پێویستە بەڵام بەکار هێنانی ئیش پێوەندی  هەیە لەگەڵ ڕادە ئێشی هەر نەخۆشێک. زۆربەی نەخۆشەکان باس لە ئێش و ئازارێکی تایبەت ناکەن. خواردنی دەرمانەکانی وەک ئاسپرین و ئیندوومتاسین و پڕۆفێن بە هۆی زیاد کردنی خوێن بەر بوون یا ساغە بەڵام لە ئێستامینۆفێنی ساکار یان کۆدێئیندار دەتوانن کەڵک وەرگرن.
  5. خوێن بەر بوون و شین هەڵگەڕانی دوای نەشتەرگەری پێوەندی بە فاکتەری جۆراوجۆرەوە هەیە کە دەتوانێ لە پێوەندی لەگەڵ شێوەی کاری نەشتەرگەر یان لە پێوەندی لەگەڵ نەخۆش دابێ. لە هەر حاڵدا بە ڕەوشەکانی تازە ڕێنۆپلاستی ڕادەی خوێن بەربوون و شین هەێگەڕانی نەشتەرگەری بەلانی کەم دەگا و لە ڕێژەیەکی زۆر لە نەخۆەکان لە حەوتووی یەکەمی دوای نەشتەرگەری بە تەواوی لە ناو دەچن.
  6. لە کۆتایی نەشتەرگەریی لە ناو لووتی ئێوە دا تامپۆن دا دەندرێت کە ڕۆژی دوای نەشتەرگەری دەردەهێندرێت. لە ژێر لووتی ئێوە گازێکی چکۆلە دادەندرێت تا ئەو خوێناوانەی لە لووت هاتوونە دەر لە ماوەی 24 کاتژمێر دا هەڵمژێ. ئێوە دەتوانن لە حاڵەتێکدا ئەوگازەی نابردراو زۆر لە ڕادە خوێناوی بێ زۆر بە پارێزەوە بیگۆڕن. لە هێندێک هەلومەرجدا لە جیاتی تامپۆنی ناو لووت ئیسپلینتی ناوخۆیی دابندرێت کە بە هۆی پلاستیکێک و خاوەنی بۆرییەک بۆ هەناسە هەڵکێشان. زیاتر ئیسپلینتی ناو خۆیی دوای 7تا10 ڕۆژ لە لووت دەهێندرێتەدەر.
  7. لە بەیانی ڕۆژی نەشتەرگەرییەوە ئەو کارە سووک و هاسانانەی بە ئاسایی لە ماڵدا دەکرێن قەی ناکا بکرێن بەڵام لەو کار و چالاکییە فیزیایی قورس و گران دەبێ خۆ بپارێزرێت.
  8. لە حەوتووی یەکەمدا کە گەچ (تەباشیر) یان ئیسپلێنت لە سەر لووتە لەبەر پێشگریی لە جێ بەجێ بوونی دەبێ لە جلوبەرگێک کەڵک وەربگیردرێت کە لە پێشەوە بە دوگمە یان ژیپ بکرێتەوە و داخرێ و لە لەبەر کردن و پۆشینی ئەو جلوبەرگانەی لە لای سەرەوە لەبەر دەکرێن خۆ بپارێزرێت.
  9. ئەگەر لە چاویلکە کەڵک وەردەگرن لە حەوتووی یەکەمدا کە گێچ لەسەر لووتە قەیناکە لە سەر گەچەکەوە لە چاویلکەکەت کەڵک وەرگرن. بەڵام دوای لابردنی گەچ تا 6 حەوتوو (مانگ و نیوێک) نابێ کەڵک لە چاویلکە وەرگرن. لەو ماوەیەدا دەبێ لەو لێنزانەی لە ناو چاو دادەندرێن کەڵک وەرگیردرێ یا وەکوو بە پارێزەوە بە جۆرێک کە قورسایی چاویلکە لەسەر لووت نەبێ لەو کەڵک وەرگرن. بۆ ئەو مەبەستە دەبێ پێوەندیدەرەکەی ناوەڕاستی چاویلکە بە چەسپ بە ناو چاوانەوە بنووسێنن هەتا پێچکەکەی لە سەر دواوەی لووت فشار نەهێنێ.
  10. زۆرتر گەچی سەر لووت حەوتوویەک دوای نەشتەرگەریی لادەبردرێت لەو ماوەیە نابێ تەڕی کەن. ئەگەر لەشتان شوت(حەمامتان کرد) دەبێ لە مل بۆ خوارەوە بشۆن و قژەکانتان لە پشتەوە بە ئاو پاشی دەستی بشۆن بێ ئەوەی پانسمان تەڕ و شل ببێتەوە. ئەو ڕۆژە بۆ لابردنی کەچ دێن بۆ عەیادە دەتوانن بەر لە حەمام کدن تەواوکەن و پانسمانەکە لە ژێر ئاوپاشەکەدا تەڕ بکەن.
  11. چالاکییە وەرزشییەکان تا 6 حەوتوو دوای نەشتەرگەری یا ساغەونابێ بکرێت. دوای ئەو ماوەیە وردە وردە دەتوانن بە چالاکی و جووڵەی سووک و هاسان و ماوەی کەم وەرزیش دەس پێ‌بکەن. ئەنجام دانی وەرزیشی قورس و ئەو چالاکی و جووڵانەی کەشیمانەی زەربە و وێک‌کەوتنی تێدایە وەک سوور بوونەوە و خۆفڕێ‌دان بۆ ناو ئاو و ئیسکی (خلیسکێن) و… دەبێ 4 یان 6 مانگ دوای نەشتەرگەری بکرێن.
  12. نەشتەرگەری لە سەرپێستی لووت کاریگەریی خراپی دەبێ، هەر بۆیە دەبێ لانی کەم هەتا ماوەی 6 مانگ نەخۆش نەهێڵێ تیشکی تاو ڕاستەوخۆ لە پێستی لووت بدرێ. ئەگەر بە ناچاری دەبێ تیشکی تاویان وێ‌کەوێ وا باشە لە کرێمی دژە تاو کەڵک وەرگیرێ.
  13. فشار بۆ هێنان و زەربە وێکەوتن لە لووت لە مانگی یەکەمی دوای نەشتەرگەری نەخۆش تووشی موشکیلە دەکا هەر بۆیە لە دەس پێداهێنان و داماڵینی بێ‌هۆ و سەربەخۆی لووت خۆ بپارێزن. داماڵین و ماساژ بە ئاگاداری و چاوەدێری نەشتەرگەر قەیدی نییە. بۆ پێش گرتن لە خوێن چۆڕان و خوێن بەربوون فم کردن و لووت بە تاڵ کردنی بە گوشار یاساغە. ئەگەر هاتوو پشمین وا باشە زارتان ئاواڵەکەن هەتا فشار بۆ لووتتان نەیە. ئەو کەسانەی پێشینەی ئالێرژی و هەستیارییان هەیە و لەسەر یەک و پەیتا پەیتا دەپشمن دەتوانن لە حەبی ئانتی هیستامین کەڵک وەرگرن.
  14. بۆ چابوونەوەی کۆتایی و کەم بوونەوەی شوێن هەڵگرتن تێبکۆشن بە تایبەت لە دوو حەوتووی دوای نەشتەرگەری خۆ بپارێزن لە زۆر قسە کردن و پێکەنینی زۆر توندو گریانی بە دەنگ و بەرز، هەروەها لە ماوەی ئاماژە پێکراودا نابێ خۆراکی زۆر قورس بخۆن و بنێشت بجوون. ئێوە دەتوانن ڕۆژی دوای نەشتەرگەری لە فڵچەی نەرم زۆر بە هێوری کەڵک وەرگرن. کێشانی جگەرە و نێرگەلە بەتایبەت لە دوو حەوتووی دوای نەشتەرگەری یاساغە چونکە دەبێتە هۆی ماسینی ناوەوە و دەرەوەی لووت و پڕ بوونەوەی شانەیی وە درەنگ دەخات.
  15. خاڵی زۆر گرینگی دوای نەشتەرگەریی لووت ئەوەیە بە هیچ جۆرێک نابێ لە بارەی ئاکامی نەشتەرگەریی زوو بڕیار بدەن. جێگر بوون و دامەزرانی بیچمی دوامینی لووتی ئێوە نیازی بە لانی کەم 6 مانگ هەتا ساڵێک هەیە. بەتایبەت لە لووتە گۆشتنەکاندا ئەو ماوەیە زۆرترە. لە حەوتووەکانی سەرەتای دوای نەشتەرگەریی لووتی ئێوە پان و گەورە دەبێ و نووکەکەی زۆر هەڵدەمسێ و تەواوی لووت سەیر و نائاسایی دێتە بەرچاو. ئەو پرسە نابێ ئێوە ناهومێد و نیگەران بکا. هەڵمسانی لووتی ئێوە مومکینە لە دوو کونە لووتەوە نیشان بدرێ. هەروەها مومکینە هەست بە سڕی و تەزیوی لەسەر لووت بەتایبەت لەسەر نووکەکەی بکەن کە ئەم شتانە بەتایبەت لە حەوتووەکانی سەرەتادا ئیعتیادین. بەڕا دەبڕین و قسەی ئەم و ئەو کە وێ‌دەچێ لە نەزانینیانەوە بێ گوێ مەدەنێ و ئەگەر پرسیارێکتان هەیە یان نوکتەیەکتان بۆ ڕوون نییە لەلای نەشتەرگەرەکەتان باسی بکەن و لێی بپرسن.
  16. نوکتەیەکی زۆرگرینگی دیکە کە بە تێکڕایی لەو کەسانەی نەشتەرگەریی کەپۆیان کردووە هەڵسەنگاندنی لووتی خۆتان لە دوای نەشتەرگەری لەگەڵ خەڵکانی دیکەیە کە ئەوە کارێکی دروست نییە. چونکە ئاکامی نەشتەرگەریی لووت لە سەتا سەت پێوەندی هەیە بە زەمینەی سەرەتایی لووت هەربۆیە زەمینەی جیاواز ئاکامی جیاوازی دەبێت.
  17. ئەگەر دوای نەشتەرگەری پرسیارێک یا موشکیلەیەکتان هەبێت دەتوانن لەگەڵ ئەو ڕەقەمانە پێوەندی بگرن
    +عەیادەی دوکتۆر میلانی تەلەفۆنی 24کاتژمێرە:982188881645
    +تەلەفۆنی قسەکەر و وەرگرتنی پەیام:982188674887
    +کلینیکی دوکتۆر میلانی (ئالفا):982188209101+ إلى 982188209104

مقالاتنەشتەرگەرییەکان بۆ جوانکاری

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.