لە بابەت جوانییە، نەهێشتنی شۆڕبوونەوەی برۆ، پیلووی سەرێ و بەشی لیفتی نێوچاوان، شۆڕبوونەوەی نێوچاوان، چاک دەکرێ. ئەو شێوەیە یارمەتی دەکا بۆ باشبوونی هێڵی ئاسۆیی و هێڵی قووڵ نەخۆشەکان ئازار دەدا، یان ماندوویان دەکات. لیفتی نێوچاوان بۆ نەخۆشان لە تەمەنی 40تا60 ساڵ ڕەواجە و یارمەتی‌دەرە بۆ کەم کردنەوەی دیمەنی پیری. لیفتی برۆ لە تەمەنی لاویدا، یارمەتی‌دەرە بۆ جوانتر بوون لەسەر چاو و برۆ.

ماوەی نەشتەرگەری:

1تا3 کاتژمێر

کاردانەوەی لەسەر لەش:

بێ‌هەستیی کاتی، ئازار، خوران و ئەستوور بوون، وەرینی موو ڕەنگە لە قەراغی برینەکان سازبێ.

باشبوون:

گەڕانەوە بۆ سەرکار: دوای 7تا10 ڕۆژ (نەخۆشەکان بەشێوەی ئاندۆسکۆپی نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێ و زوو باش دەبنەوە).

جموجۆڵەکانی فیزیکیی بەهێز: دوای چەند حەوتوو بۆ چەند مانگ خۆتان لەبەر تیشکی خۆر بپارێزن.

مەترسییەکان:

بە دەگمەن چڵک کردن و خوێن بەر بوون لە بەشی لیفتی کلاسیکی نێوچاواندا، بێ‌حیسی پێستی سەر لە پشت بڕینی نێوچاوان ڕەنگە دەربکەوێ.

دەسکەوت:

مانەوەی درێژخایەنی هەیە. دیاردەی چوونەسەرێی تەمەن کەم دەکاتەوە.

تەکنیکی نەشتەرگەری:

کەڵک وەرگرتن لە شێوازی لیفتی کلاسیک یان شێوازی کراوە، نەشتەرگەر بڕینێکی نەپساوەوە دەست پێ‌دەکات.کە لەسەر گوێ بەڕێوە دەچێ. لە هێڵی شین بوونی تووکی سەر. بڕینەکە زۆرتر لە پشت تووک دەردەکەوێ کە شوێنی بڕین دەرناکەوێ. لە شێوازی لیفتی ئەندسکۆپیدا لە جیاتی بڕینێکی ئاڵقەیی گەورە نەشتەرگەر لە تەڵپی سەردا.
3یان54 بڕینی چکۆلەتر ساز دەکا. شوێنێکی ئیسکۆپێک لەو بڕینانە دادەندرێ. ئەو شێوازە ڕێگە بە نەشتەرگەر دەدا کەشانە و ماسوولکەکان لە مانیتۆڕ داببینێ.

بارودۆخ نەخۆش:

لە زۆربەیان سەرپێ‌یی یان لانی زۆر خەواندنی یەک ڕۆژ.

بێ‌هۆشی:

سەرانسەری

لە شوێنێک یان بێهۆشیی تا ڕادەیەک

مقالاتنەشتەرگەرییەکان بۆ جوانکاری

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.