ڕاڤە:
چاکسازی شلی، داکەوتوویی و چرچ و لۆچی پێست و مل بە هەڵگرتن و لا بردنی چەوریی زیادی، توند کردنی ماسوولکەکان و لابردنی پێستی زیادیی دەموچاو.
زۆرتر ئەو نەخۆشیانەی کە دەبێ لیفتی دەموچاویان بۆ ئەنجام بدرێت تەمەنیان سەرتر لە چل ساڵە کە دەیانەوێ شوێنەواری پیری لە سەردەموچاویان نەهێڵن.
ماوەی زەمەنی نەشتەرگەری:
چەن کاتژمێر
شوێن دانانی دەوروبەر:
شین هەڵگەڕانی کاتی،هەڵمسان، هەست پێ نەکردنو هەستیاریی پێستی. هەست پێ کردنی توند و سەخت بوون و لەبەر یەک کشانەوەی پێست.
چاکبوونەوە:
گەڕانەوە بۆ سەر ئیش و کار: دوای 10تا 14 ڕۆژ.
دەس پێکردنی چالاکیی زۆر: دوای دوو حەوتوو یان زیاتر.
باش بوونەوەی شین هەڵگەڕان: دوای 2 هەتا3 حەوتوو، نەخۆشەکانی لیفتی دەموچاو دەبێ لە خواردنەوەی کحووڵ، حەمامی هەڵم،سۆنا هەتا چەند مانگ خۆ بپارێزی و تا کاتی چاکبوونەوە، بۆ ماوەی چەند مانگ خۆی وەبەر تاو نەدا.
شوێنی دانان:
ئەستوور بوون و ڕەپ بوونی لێواری برین (ئیسکار هێپرترۆفیک) چڵک کردن، خوێن ڕژان، جێگۆرکێی شوێنی هێڵی ڕدێن، بەدەگمەن خەسارو زیان گەیاندن بە لقوپۆپی دەمارەکانی دەموچاو کە زیاتر کاتی یە.
ئاکام:
وەک ئاسایی 3 هەتا 7 ساڵ درێژەی هەیە.
تەکنیکی نەشتەرگەری:
زیاتر برین لە پێشەوەی لاجانگ ڕا دەس پێدەگرێ و درێژەی دەبێ لە درێژەی لوێچەکانی سروشتی (شوێنی بڕینی نەشتەرگەریی پێوەندیی بە پێکهاتەی دەموچاوی نەخۆش و تەکنیکی نەشتەرگەر هەیە). زیاتر نەشتەرگەر پێست لە چەوری و ماسوولکەکانی دەموچاو جوێ دەکاتەوە و چەوری زیادی هەڵدەگرن یان ساکشێنی دەکەن، ماسوولکەکان توند دەبن، پێستی زیادی هەڵدەگرن و جێ پڕ بوونە ئەنجام دەدرێت.
هەلو مەرجەکانی نەخۆش:
زۆربەی پێویستی بە خستنی کاتی یان خستنی یەک ڕۆژە هەیە.
بێهۆش کردن:
بۆ شوێنی تایبەت یان بێهۆشی تاڕێژەیەک
گشتی
بدون دیدگاه