نەشتەرگەریی لووتی دووهەم جار

جراحی بینی ثانویه

بە هۆی هۆکارەکانی جۆراوجۆر، چاوپێداخشاندنی ڕینۆپلاستی زۆر دژوارترە لە ڕینۆپلاستی یەکەم. یەکەم، بارودۆخی گۆڕاوی جوگرافیی لووتە. لە کاتی ڕینۆپلاستیی یەکەم، کڕکرۆچکەی تێکدراو لە ناو دەبردرێ هەتا لووت ساف بێ و کارلێهاتوویی خۆی بپارێزێ، هەر بۆیە لە چاوپێداخشاندنەوەی ڕینۆپلاستی، کڕکڕۆچکەی پێویست بۆ سازکردنەوەی لە نوێ بوونی نابێ. بەسەرنجدان بە ڕادەی کڕکڕۆچکەی ماوە، زیاتر لە یەکێک لە دوو گوێچە بۆ دروستکردنەوەی نێوان کڕکڕۆچکە قەرز دەکرێ.

باوەکوو بڕینی سەرگوێ بە چاکی دەشاردرێتەوە و گۆڕانکارییەکان لە بیچم، ئەندازە، شکڵ و کارکردی ئەو کەسەی گوێ دەبەخشێ نابیندرێ دیسانیش قەرز وەرگرتن لە کڕکڕۆچکەی ئەندامێکی دیکە یانی بڕینێکی زیادی! (ئەوە لە نەشتەرگەریی پلاستیکی‌دا بە عەیب دێتە ئەژمار).

شانەی لووت کە نەشتەرگەریی لەسەر ئەنجام دەدرێ، ئێستا شانەیەکی بریندارە، کە دیسان چاولێکردنەوەی ڕینۆپلاستی دوو هێندە دەکا. لەبەر ئەو هۆیانە، زەمانی پێویست بۆ چاوپێداخشاندنەوەی ڕینۆپلاستیی سەرەتایی درێژەی دەبێ.

مەترسییەکی ڕینۆپلاستی سەرەتا بوونی تلانژکتازیی لەسەر پێستی لووتە. ئەو ڕەگانەی وەک جاڵجاڵووکەی چکۆلە دەچن کە بە شێوەی ئاسایی بەر لە نەشتەرگەریی نابیندرێن. بەڵام دوای ڕینۆپلاستی گرینگییەکی زیاتریان دەبێ. ئەو بارودۆخە بارودۆخێکی سروشتی نییە. بەو حاڵەوە، ئاشکرا بوونی تلانژکتازی لە ڕینۆپلاستی دووبارە سەختترە. ئەو شتە دەبێ بەر لە نەشتەرگەری تاوتۆی بکرێ و دوکتۆری ئێوە دەبێ بە گوێرەی جۆری پێستی ئێوە، شانە و ئەستووریی پێستی ئێوە بیروبۆچوونی خۆی ڕابگەیێنێ.

دیسان چاو پێدا خشاندنەوەی ڕینۆ پلاستی ڕێ و شوێن و ئامادەکاریی تایبەتی خۆی هەیە. ئەگەر بەتەمای چاوپێداخشاندنەوەی ڕینۆپلاستیان هەیە حەتمەن سەردانی نەشتەرگەرێکی بە ئەزموون بکەن. بە گشتی بە هۆی ئەگەری بوونی زۆری نەشتەرگەریی دووبارەی لووت، باشترە ئەو کارە تەنیا لە بارودۆخی زۆر خراپی ئاڵۆزی هەناسە هەڵکێشان یان ڕواڵەتی لووتی نەخۆش بکرێت. لە بیرتان بێ کە ئاکامی نەشتەرگەرییەکی دووبارە تەنانەت بە دەستی نەشتەرگەرێکی زۆر شارەزاش بە شێوەیەکی زۆر ورد پێش بینی بۆ ناکرێت. پێداگری و دڵە ڕاوکەی نەخۆش لە چاکسازیی عەیبە چکۆلەکان دوای نەشتەرگەرییەکی ڕینۆپلاستی با سووک و هاسان دەتوانی موشکیلە و ئاستەنگەکانی ئەو چەند بەرابەر بکا.

مقالاتنەشتەرگەرییەکان بۆ جوانکاری

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.