کشیدن صورت

ڕاڤە:

چاکسازی شلی، داکەوتوویی و چرچ و لۆچی پێست و مل بە هەڵگرتن و لا بردنی چەوریی زیادی، توند کردنی ماسوولکەکان و لابردنی پێستی زیادیی دەموچاو.

زۆرتر ئەو نەخۆشیانەی کە دەبێ لیفتی دەموچاویان بۆ ئەنجام بدرێت تەمەنیان سەرتر لە چل ساڵە کە دەیانەوێ شوێنەواری پیری لە سەردەموچاویان نەهێڵن.

ماوەی زەمەنی نەشتەرگەری:

چەن کاتژمێر

شوێن دانانی دەوروبەر:

شین هەڵگەڕانی کاتی،هەڵمسان، هەست پێ نەکردنو هەستیاریی پێستی. هەست پێ کردنی توند و سەخت بوون و لەبەر یەک کشانەوەی پێست.

چاکبوونەوە:

گەڕانەوە بۆ سەر ئیش و کار: دوای 10تا 14 ڕۆژ.

دەس پێکردنی چالاکیی زۆر: دوای دوو حەوتوو یان زیاتر.

باش بوونەوەی شین هەڵگەڕان: دوای 2 هەتا3 حەوتوو، نەخۆشەکانی لیفتی دەموچاو دەبێ لە خواردنەوەی کحووڵ، حەمامی هەڵم،سۆنا هەتا چەند مانگ خۆ بپارێزی و تا کاتی چاکبوونەوە، بۆ ماوەی چەند مانگ خۆی وەبەر تاو نەدا.

شوێنی دانان:

ئەستوور بوون و ڕەپ بوونی لێواری برین (ئیسکار هێپرترۆفیک) چڵک کردن، خوێن ڕژان، جێگۆرکێی شوێنی هێڵی ڕدێن، بەدەگمەن خەسارو زیان گەیاندن بە لقوپۆپی دەمارەکانی دەموچاو کە زیاتر کاتی یە.

ئاکام:

وەک ئاسایی 3 هەتا 7 ساڵ درێژەی هەیە.

facelift1

 

 

تەکنیکی نەشتەرگەری:

زیاتر برین لە پێشەوەی لاجانگ ڕا دەس پێدەگرێ و درێژەی دەبێ لە درێژەی لوێچەکانی سروشتی (شوێنی بڕینی نەشتەرگەریی پێوەندیی بە پێکهاتەی دەموچاوی نەخۆش و تەکنیکی نەشتەرگەر هەیە). زیاتر نەشتەرگەر پێست لە چەوری و ماسوولکەکانی دەموچاو جوێ دەکاتەوە و چەوری زیادی هەڵدەگرن یان ساکشێنی دەکەن، ماسوولکەکان توند دەبن، پێستی زیادی هەڵدەگرن و جێ پڕ بوونە ئەنجام دەدرێت.

هەلو مەرجەکانی نەخۆش:

زۆربەی پێویستی بە خستنی کاتی یان خستنی یەک ڕۆژە هەیە.

بێهۆش کردن:

بۆ شوێنی تایبەت یان بێهۆشی تاڕێژەیەک

گشتی

لینک باکس هامقالاتنەشتەرگەرییەکان بۆ جوانکاری

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.