ڕاڤە:
بووتاکس ژەهرێکی باکتریی بووتوولۆنیۆمەکە یارمەتی دەدا بۆ لا بردن یان چاک کردنەوە و ساڕێژ کردنی چرچ و لۆچەکانی خۆڕاگری دەموچاو. ئەو ڕێ چارە و ڕەوشەی جیا لە نەشتەرگەری، هێڵەکانی چڕ و مۆچ بوونی نێوان برۆکان و چرچ و لۆچەکانی دەرەوەی چاو چرچ و لۆچەکانی سەر ناوچاوان بە چەند تێکردن و کوتانی چکۆلە چارەسەر دەکا.
ماوەی تێکردن(لێدان)
دەوروبەری ۱۰ هەتا ۱۵ خولەک.
شوێنەوارەکانی دەوروبەر:
بە گوێرەی ئەوەی بووتاکس لە کوێ تێدەکرێ، شوێنەوارەکانی دەوروبەر و هاوکات مومکینە بریتی بن لە سەر ئێشە، نیشانەکانی سەرما بوون، داکەوتنی پیلووەکان، حاڵەتی ڕشانەوە. هەر وەها شین هەڵگەڕانی کاتیی ئەو شوێنەی تێیدەکرێ شتێکی ئاسایی یە.
ئێش و ژانی دەموچاو، سوور هەڵگەڕانی شوێنی تێکردن و کزیی مامووسلکەکان ئەوانە لەو دژ کردەوانەن کە کەمتر دێنە ئارا و ئەم شوێنەوارانە چەن کاتژمێرێک درێژەیان دەبێ.
چاکبوونەوە:
زۆر بەخێرایی ماوەیەکی وای پێ ناچێت
مەترسییەکان:
مەترسییەکان کەم و چکۆلەن، خۆ نیشاندانی هەستیاری و حەساسی
ئاکامەکان:
شوێنەوارەکانی کوتان و تێکردنی بووتاکس دوای ۲ تا ۳ ڕۆژ دەس پێدەکا، لە خیلالی ۲ تا سێ حەوتوو دەگاتە ئەو پەڕی خۆی بە شێوەی ئاسایی ۴ تا ۶مانگی درێژە هەیە.
تەکنیک:
ورد بوونەوە و لێکۆڵینەوە نیشانی داوە کە بووتاکس ئێشەکانی میگرینی، ئارەقە کردنی زۆر، چاوداگرتن و چاو پەڕینی بە دەس خۆ نەبوو بەدەر لە دەسەڵات و گیران و کوشرانی ماسوولکەکانی مل لەناو دەبا.
بارودۆخی نەخۆش:
بەسەر پێوە(بێ خستن) زیاتر و بە شێوەی ئاسایی لە عەیادە ئەنجام دەدرێت.
بێهۆشی:
نییەتی
بدون دیدگاه