سەبارەت بە دوکتۆر

با دکتر شاهین میلانی آشنا شوید
دوکتۆر میلانی لە سالی 1381 بە وەرگرتنی بڕوانامەی زانستی یان بووردی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گوێ و قورگ و لووت لە زانکۆی عولووم پزیشکی شەهید بەهەشتی تاران تەخەڕڕوجی کرد.

بە سەرنجدان بە بەربڵاویی گۆڕەپانی ڕیشەی پسپۆڕی گوێ و قورگ و لووت ، ئەوان بۆ گرینگی پێدانی زیاتر و لە ئاکامدا بردنەسەرێی چۆنیەیتی کار لقی ڕێنۆلۆژی پلاستیکی دەموچاوی هەڵبژارد. دوکتۆر میلانی خاوەنی پێشینە و ئەزموونی ئیش کردنی لە نەخۆشخانەکان و کلینیکەکانی حوکمەتی و کەڕتی تایبەتی جۆراو جۆری لە تاران دا هەیە و خاوەنی ڕابردوو پێشینەی پێشکەش کردن و نواندنی نووسراوە ووتاری لە بەرنامەکان و هەروەها فێرکاریی داڕێژراوی هەیە، دوکتۆر میلانی کورسی پلاستیکی بەسەرکەوتوویی لە وڵاتی بەریتانیا تەواو کردووە و بە ڕوانین بە و پێشینەوئەزمونی کارو چالاکی و جێ بە جێ کردنی چەند هەزار نەشتەرگەریی ڕیپۆپلاستی تا ئەوڕۆ، بە سەرنجدان بە بەدوا داچوونی ئاکامەکانی یەک یەکی نەخۆشەکان بە هۆی دەستە و تاقمی چارەسەر کردن و پێدا چوونەوە و تۆێژینەوەی ئاسەوارەکانیان ئەو بەڕاشکاوی یەکێک لە نەشتەرگەرەکانی خاوەن متمانە و باوەڕ پێکراو لەم گۆڕەپانەدا دێتە ئەژمار.

بە لەبەر چاو گرتنی ئەوەی کە بە دڵبوون وسەرکەوتوو بوونی نەشتەرگەرییەکانی پلاستیک پێوەندی بە زەمینەی کاری وردبینی و ئەزموون وزانستی نەشتەرگەر و ڕادەی چاوەڕوانی نەخۆشە وەهەیە، بەڕێز دوکتۆر میلانی تێدەکۆشێ بە تێکەڵ کردن و هاوتەریب کردنی ئەو سێ فاکتەرەی سەرەوە جوانترین و ساغ و لەبارترین ئاکامی مومکین نیشان بدا و بەدی بێنێ.